News‎ > ‎

پرۆژە گرنگە کە چووە بوارى جێ بەجێ کردنەوە

posted Mar 3, 2019, 10:47 PM by Nehayat Ezzaldeen Majeed Raza

پرۆژە گرنگە زانستیەکەى سەنتەرى توێژینەوەى ئەنفال و جینۆ سایدى زانکۆى چەرموو، چووە بوارى جێ بەجێ کردنەوە، بەشێوەیەکى کردارى و ئەکادیمى ، بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستى کوردستان بەم شێوەیە. ڕۆژی٢٠/٢/٢٠١٩ سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدو ئەنفالى زانکۆى چەرموو، بە ئامادەبوونى بەرێز پرۆفیسۆرى یاریدەدەر (د. بارام ئەحمەد) سەرۆکى زانکۆى چەرموو بەوەکالەت و بەرێز پرۆفیسۆرى یاریدەدەر (د. على وەهاب) راگرى سەنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنان بەوە کالەت و بەرێز (م. ئارام على حمە ئەمین) شوێنەوار ناس و شایەتحاڵانى سنورەکەو سەرۆک و فەرمانبەرانى سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدى زانکۆو بەشێک لە ئەندامانى بۆردى راوێژکارى سەنتەرەکە و کەنالەکانى راگەیاندن، لە سنورى ناحیەیى ( سەنگاو) لە سەربازگەى کۆنى گوندى ( سەرقەڵا) سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدو ئەنفالى زانکۆى چەرموو ، بەشێوەیەکى زانستى دەستى کرد بە کنەو پشکنین بۆ ئەو کەلو پەل و پاشماوانەى ئەنفالکروانى گوندەکانى سنورى سەنگاو، کەلە ساڵى ( ١٩٨٨) لەلایەن رژێمى بەعسى عێراقیەوە دەستگیر کرابوون پاشان لەوێدا زیندانى کرابوون بۆ ماوەیەک و دواتر رەوانەى زیندانەکانى ناوەراست و باشورى عێراق کران و لە ئەنجامدا زیندە بەچاڵکران لەبەر کورد بوونیان. سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدى زانکۆى چەرموو بۆ هەریەک لەو کەلو پەل و پاشماوانە ، کۆدێکى داناوە، بۆ کارئاسانى بۆ توێژینەوەو پاراستنیان و هێشتنەوەیان وەک بەڵگەیەکى گرنگ و زیندوى تاوانى ئەنفال بەرامبەر بە گەلى کورد، لەلایەن رژێمى بەعسى عێراقیەوە. لەکۆتایى کنەو پشکنینەکەدا تەواوى کەلو پەل و شت ومە کەکانى بەجێماوى ئەنفالکراوانى سنورەکە و زانیاریەکان بەشێوەیەکى زانستى کۆکرانەوەو هێنرانەوە بۆ مۆزەخانەى بەڵگەکانى تاوانى ئەنفال و جینۆسایدى سەر بەسەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدى زانکۆى چەرموو. شایەنى باسە زیاتر لە (١٧٠٠) هەزارو حەوسەد هاولاتى خەڵکى گوندەکانى سنورى ناحیەیى ( سەنگاو) ى سەربەقەزاى ( چەمچەماڵ) لە سالى (١٩٨٨) لە پرۆسەى ئەنفالى (٣) سێ لەلایەن رژێمى بەعسى عیراقیەوە ئەنفالکران.


  

For the first time in Kurdistan, the great project of the research center for crimes of anfal and genocide is being executed in an academic and practical way. On 20th Feb 2019, the research center for crimes of Anfal and Genocide started inspecting and checking the remnants of Anfal in Sarqalla village near Sangaw area. It's worth mentioning that Ass. Pro. Dr. Ali Wahab, I/O the dean of the research center for crimes of Anfal and Genocide, Ass. Pro. Dr. Baram Ahmed, I/O University President, and Mr. Aram Ali, a geologist were in attendance of this great process.

 

This place was an Iraqi military place that belonged to Baas Regime. In 1988, the people of the villages near this area were arrested by Iraqi Regime and they were sent to prison for a while. Then, they were taken to Chamchamal, Topzawa, and Nwgra Salman prisons. After that, they were buried alive in the deserts of Samawa, Nwgra Salman and Ar-Ar just because they were Kurdish. For this reason, Charmo University attempts to Check the traces of Anfal and then do scientific research on them.

 

The inspecting process:

The research center for crimes of Anfal and Genocide has placed a special code for each of the traces in this area.  As these remnants must be protected and preserved because they are evidences of those atrocious crimes that were committed against the Kurds. After finishing the procedures, all the remnants were placed in the crime evidence museum of the research center for crimes of Anfal and Genocide. 



Comments