لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٢٠١٩/١٢/١١ لە وانەی (Social Activity) بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمەخسرەو) و خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت چالاکیەک ئەنجامدرا کە پێک هاتبوو لە وێنەکێشان بە شێوازێک کە گوزارشتی دەکرد لە قۆناخی منداڵی و دنیای منداڵی. خوێندکاران بەکەرەستەیی سادە وێنەیان دەکێشا و گوزارشتیان دەکرد لە تەمەنی منداڵی خۆیان دواتر وێنەکانیان لە پێشەنگایەکی بچوکدا نمایشکرد. پاشان گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی و بایەخی وێنەکێشان و شیکاری بۆ وێنەکانی خوێندکاران کرا لە ڕوی هونەری و سیکۆلۆجی و باس لە ڕەهەندەکانی وێنەکان کرا. |
News >