News
گەشتی خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی بۆ باخچەی ئاژەڵانی شۆڕش بۆ چارەسەری دەرونی
گەشتی خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی بۆ باخچەی ئاژەڵانی شۆڕش بۆ چارەسەری دەرونی لە ڕۆژی سێ شەمە بەرواری ٢٠٢٠/١/٢٨ لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری تویژینەوەی زانکۆی چەرموو لە وانەی (Social Activity) لەلایەن مامۆستا (ئاکۆحمەخسرەو) ڕێکخرابوو. هەروەها باس لە پاراستنی ئاژەڵانکراو سەرجەم بەشەکانی سەنتەرەکە بەسەرکرایەوە. |
ئاگاداریەک لە زانکۆی چەرموو بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا
ئاگاداریەک لە زانکۆی چەرموو بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا ڕۆژی شەمە ٢٠٢٠/١/٢٥ لە زانکۆی چەرموولەپێناو بەرژەوەندی خوازیاراندا، دەوامی فەرمی دەبێت و دەتوانن مامەڵەکانیان ڕایکەن. لە گەڵ رێزدا . |
ئاگاداریەک بۆهەموو بەژداربوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی لە زانکۆی چەرموو
ئاگاداریەک بۆهەموو بەژداربوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای ئەکادیمی کە پێشتر داواکاریان پێشکەش کردبوو، لە ئێستادا پێویستە سەردانی سەنتەری چەرمووی زانکۆی چەرموو بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمێکی نوێ و بڕینی پسوڵەی(١٥٠،٠٠٠) سەدوپەنجاهەزاردینار لە بەشی ژمێڕیاری. لەگەڵ ڕێزدا.... |
زانکۆی چەرموو ماوهی پڕۆسهی پێشهشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا له زانكۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) رادهگهیهنێت
زانکۆی چەرموو ماوهی پڕۆسهی پێشهشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا له زانكۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) رادهگهیهنێتكه رێكهوتی (5-1-2020) دهبێت.
- ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) بهردهوام دهبێت.
- تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: رێكهوتی (26-1-2020)
- دهستپێكی دهوامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: رێكهوتی (16-2-2020). پرۆگرامی ماستهر: پرۆگرامی خوێندنی ماستەر لە بەشەجیاوازەکانی زانکۆی چەرموو پرۆگرامی دکتۆرا: پرۆگرامی خوێندنی دکتۆرا لە بەشەجیاوازەکانی زانکۆی چەرموو. |
ئامادەبونی خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت لە فێستیڤاڵی قەزاکان لە چەمچەماڵ
بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری زانکۆی چەرموو لە وانەی (Social activity) بەسەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمە خسرەو) و خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت ئاستی یەکەم هەردوو گروپی (A,B) ئامادەبون لە چوارەمین فێستیڤاڵی قەزاکان لە چەمچەماڵدا لە مۆنۆمێنتی ئەنفال سازکرا لە کاژێر ١٠سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٨لە چوارەمین فێستیڤاڵی قەزاکان لە چەمچەماڵ کۆمەڵێک چالاکی هونەری تێدا ئەنجامدرا و دواتر خوێندکاران مۆنۆمێنتی ئەنفالیان بەسەرکردەوە. |
کردنەوەی پێشەنگایەکی تایبەت بە وێنەکێشان وەک منداڵێک لە لایەن خوێندکارانی پەروەردەی تایبەتەوە
لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٢٠١٩/١٢/١١ لە وانەی (Social Activity) بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمەخسرەو) و خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت چالاکیەک ئەنجامدرا کە پێک هاتبوو لە وێنەکێشان بە شێوازێک کە گوزارشتی دەکرد لە قۆناخی منداڵی و دنیای منداڵی. خوێندکاران بەکەرەستەیی سادە وێنەیان دەکێشا و گوزارشتیان دەکرد لە تەمەنی منداڵی خۆیان دواتر وێنەکانیان لە پێشەنگایەکی بچوکدا نمایشکرد. پاشان گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی و بایەخی وێنەکێشان و شیکاری بۆ وێنەکانی خوێندکاران کرا لە ڕوی هونەری و سیکۆلۆجی و باس لە ڕەهەندەکانی وێنەکان کرا. |
سەردانیکردنی خوێندکارانی قۆناخی یەکەم بەشەکانی (ئینگلیزی و کوردی) بۆ پەیمانگایی هونەرەجوانەکانی چەمچەماڵ.
|
سەنتەر لەگەڵ رێکخراوەکانى بوارى ئەنفال لەسنورى چەمچەماڵ کۆدەبێتەوە
سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، لەگەڵ بەشێک لە رێکخراوەکانى بوارى کەیسى ئەنفال لە سنورى چەمچەماڵ، بۆ لێک تێگەیشتنى زیاتر و هەمەئاهەنگى ئاڵوگۆرکردنى بیرو بۆچوون کۆدەبێتەوە. لە بەرواری ٢٠١٩/٣/٦ سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆساید، بەسەر پەرەشتى (د.ئومێد قادر) راگرى سەنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنانى زانکۆى چەرموو و بە ئامادەبوونى (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆساید و فەرمانبەرانى سەنتەر، لە بیناى سەنتەرى توێژینەوە، لەگەڵ بەشیک لە رێکخراوەکانى بوارى ئەنفال لەسنورى چەمچەماڵ کۆ بووە، لەوبارەیەوە (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى جینۆساید رایگەیاند:. ئامانج و مەبەستمان لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ رێکخراوەکان ، بۆ زیاتر هاوکارى کردن و ئاڵوگۆرکردنى بیرو راى سەنتەرو چالاکان و رێکخراوەکانە بۆ خزمەتى زیاترى هەوڵەکانى بەجینۆساید ناساندنى تاوانى ئەنفال لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، بۆ ئەمەش سەنتەرەکەمان رێکخراوەکان لەم کۆبوونەوەیەدا دیالۆگى باش کرا، کە لەداهاتودا هەموان هەوڵى زیاتر بدەن بۆ خزمەتى سەنتەرو کەیسى ئەنفال بەگشتى. |
پرۆژە گرنگە کە چووە بوارى جێ بەجێ کردنەوە