بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو گەنجێکی بەهرەمەند بەناوی(زراعەلی) بانگێشتی کلاسەکانی خوێندن کرد لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی٢٠٢٠/١/٢٩ لە وانەی (Social Activity) بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمە خسرەو) خوێندکارانی بەشی پەروەردەی تایبەت سەرەتا لەزاری خۆیەوە باس لە ئەزموون و کەسێتی بەڕێز (زرارعەلی) کرا کە خاوانی زیاتر لە (١٤) کتێب گۆڤارو بڵاوکراوەیە و لە بوارەکانی ( مێژووی، ئەدەبی، چیرۆکی منداڵان، نوسینی دراما، شانۆ). دواتر لە لایەن خوێندکارانەوە گفتوگۆ کرا لەسەر بەرهەمەکانی. شایەنی باسە بەڕێز (زرارعەلی) ئێستا فەرمانبەرە لە سەنتەری جینۆساید و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆرێسە لە بواری مێژوودا . . |
Media >