Media

بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو گەنجێکی بەهرەمەند بەناوی(زراعەلی) بانگێشتی کلاسەکانی خوێندن کرد.

posted Jan 29, 2020, 9:38 AM by Ako Hama Khasrawf

بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو گەنجێکی بەهرەمەند بەناوی(زراعەلی) بانگێشتی کلاسەکانی خوێندن کرد لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی٢٠٢٠/١/٢٩ لە وانەی (Social Activity)   بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمە خسرەو)  خوێندکارانی بەشی پەروەردەی تایبەت
سەرەتا لەزاری خۆیەوە باس لە ئەزموون و کەسێتی بەڕێز (زرارعەلی) کرا کە خاوانی زیاتر لە (١٤) کتێب  گۆڤارو بڵاوکراوەیە و لە بوارەکانی ( مێژووی، ئەدەبی، چیرۆکی منداڵان، نوسینی دراما، شانۆ).
دواتر  لە لایەن خوێندکارانەوە گفتوگۆ کرا لەسەر بەرهەمەکانی.
شایەنی باسە  بەڕێز (زرارعەلی)  ئێستا فەرمانبەرە لە سەنتەری جینۆساید و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆرێسە لە بواری مێژوودا  .





.

ئامادەبونی خوێندکارانی پەروەردەی تایبەت لە چوارەمین فێستیڤاڵی قەزاکان لە چەمچەماڵ

posted Dec 18, 2019, 11:24 AM by Ako Hama Khasrawf

 بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری زانکۆی چەرموو لە وانەی (Social activity) بەسەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمە خسرەو) و خوێندکارانی  پەروەردەی تایبەت ئاستی یەکەم هەردوو گروپی (A,B) ئامادەبون لە چوارەمین فێستیڤاڵی قەزاکان لە چەمچەماڵدا  لە مۆنۆمێنتی ئەنفال سازکرا لە کاژێر ١٠ سەرلەبەیانی  ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٨ .  لە چوارەمین فێستیڤاڵی قەزاکان لە چەمچەماڵ کۆمەڵێک چالاکی هونەری تێدا ئەنجامدرا و دواتر خوێندکاران مۆنۆمێنتی ئەنفالیان بەسەرکردەوە. 

سەردانیکردنی خوێندکارانی قۆناخی یەکەم بەشەکانی (ئینگلیزی و کوردی) بۆ پەیمانگایی هونەرەجوانەکانی چەمچەماڵ.

posted Dec 11, 2019, 8:49 AM by Yaseen Raouf Mohammed   [ updated Dec 11, 2019, 8:55 AM ]

لە لایەن بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری چەرموو لە وانەی (Social activity) بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئاکۆحمە خسرەو) سەرلەبەیانی  ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٠ سەردانیکردنی خوێندکارانی قۆناخی یەکەم  بەشەکانی (ئینگلیزی و کوردی) بۆ پەیمانگایی هونەرەجوانەکانی چەمچەماڵ ئەنجامدرا. خوێندکاران سەرجەم بەشەکانی پەیمانگایان بە سەرکردەوە .  لە لایەن ستافی پەیمانگا ڕونکردنەوەی پێویست درا لەسەر ناساندنی بەشەکانی هونەر دواتر  گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی و ڕۆڵی ناوەندە هونەریەکان لە سەر پێشخستنی کۆمەڵگا و ناوەندەکانی زانکۆ.




A WorkShop about working on Research center website

posted Oct 29, 2018, 2:35 AM by Araz Ibrahim Mstafa

 On 29/10/2018 a number of Research center members participated in a seminar and were given some information about Charmo University Website in general and the research center website in particular. The Seminar was held  by Mr. Araz Ibrahim and it will continue for 3 days . Further,  the Seminar was held in research center building. 


1-4 of 4