سەنتەر لەگەڵ رێکخراوەکانى بوارى ئەنفال لەسنورى چەمچەماڵ کۆدەبێتەوە

posted Mar 6, 2019, 7:17 AM by Karwan Ahmad Abdulrahman   [ updated Mar 12, 2019, 12:45 AM by Nehayat Ezzaldeen Majeed Raza ]
سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، لەگەڵ بەشێک لە رێکخراوەکانى بوارى کەیسى ئەنفال لە سنورى چەمچەماڵ، بۆ لێک تێگەیشتنى زیاتر و هەمەئاهەنگى  ئاڵوگۆرکردنى بیرو بۆچوون کۆدەبێتەوە.


ئەمرۆ ٢٠١٩/٣/٦ سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆساید، بەسەر پەرەشتى (د.ئومێد قادر) راگرى سەنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنانى زانکۆى چەرموو و بە ئامادەبوونى (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆساید و فەرمانبەرانى سەنتەر، لە بیناى سەنتەرى توێژینەوە، لەگەڵ بەشیک لە رێکخراوەکانى بوارى ئەنفال لەسنورى چەمچەماڵ کۆ بووە، لەوبارەیەوە (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى جینۆساید رایگەیاند:. ئامانج و مەبەستمان لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ رێکخراوەکان ، بۆ زیاتر هاوکارى کردن و ئاڵوگۆرکردنى بیرو راى سەنتەرو چالاکان و رێکخراوەکانە بۆ خزمەتى زیاترى هەوڵەکانى بەجینۆساید ناساندنى تاوانى ئەنفال لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، بۆ ئەمەش سەنتەرەکەمان رێکخراوەکان لەم کۆبوونەوەیەدا دیالۆگى باش کرا، کە لەداهاتودا هەموان  هەوڵى زیاتر بدەن بۆ خزمەتى سەنتەرو کەیسى ئەنفال بەگشتى.


Comments