سەرۆکى زانکۆى چەرموو و وەفدێکى یاوەرى بەشدارى یادى تاوانى ئەنفالى گوندەکانى بنارى خاڵخاڵان کرد...

posted May 4, 2019, 10:25 AM by Karwan Ahmad Abdulrahman
وەفدێکى زانکۆى چەرموو بەسەرپەرەشتى پرۆفیسۆر(د. صلاح رەزا) سەرۆکى زانکۆو بە یاوەرى (د. هونەر ئەمین)راگرى کۆلێژى کارگێرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى سروشتى زانکۆو (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، بەشداریانکرد لە مەراسیمى ساڵیادى تاوانى ئەنفالى گوندەکانى بنارى خاڵخالان.

ئەمرۆ ٢٠١٩/٥/٤ بەمەبەستى بەشداریکردن و هاوبەشى خەم دەربرین و گرنگیدان بە کەیسى تاوانى ئەنفال و کەسوکاریان ، سەرۆکى زانکۆى چەرموو، بە یاوەرى شاندێکى باڵاى زانکۆ، سەردانى گوندى (جەلەمۆرد) ی کردو  بەشداریکرد لە مەراسیمى  (٣١) کەمین ساڵیادى تاوانى ئەنفالى گوندەکانى بنارى خاڵخاڵان، 
شایەنى باسە پرۆفیسۆر ( د. صلاح رەزا) سەرۆکى زانکۆى چەرموو ، بە خوێندنەوەى وتەیەک لەمەراسیمەکەدا  بۆ کەسوکارى ئەنفالکراوان و ئامادەبوان تاکیدى لەسەر گرنگیدان و دڵسۆزى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو کردەوە بۆ کەیسى تاوانى ئەنفال، تا بتوانین بە شێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى کار بۆ بە جینۆساید ناساندنى بکەین لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، دوپاتکردەوە وەک ناوەندێکى زانستى باڵا بەردەوام دەبین لەسەر کۆکردنەوەو دیکۆمێنتکردنى ووتەى شایەتحالانى تاوانى ئەنفال و کۆکردنەوەى بەڵگەکەکان لەو بوارەدا پاشان کردنیان بە توێژینەوەى زانستى بە زمانە جیاوازەکان لەسەرجەم بوارەکانى تاوانەکەدا.


گوندەکانى بنارى خاڵخاڵان بریتیە لە (١٣) گوند و لە ١٩٨٨/٥/٤ بەر شاڵاوى تاوانى ئەنفال کەوتن و لە ئەنفالى قۆناغى چوار (١٦٢٩) هاوڵاتى ئەم گوندانە دەستگیرکران و پاشان راپێچى زیندانەکانى ناوەراست و باشورى عێراق کران و لە ئەنجامدا زیندەبەچاڵ کران لە لایەن رژێمى پێشووى بە عسى عێراقەوە، تەنها لەگوندى جەلەمۆرد (٤٨٠) هاولاتى دانیشتوو خەڵکى گوندەکە ئەنفالکراوە ئەمەش دەگاتە لە (٨٦%) دانیشتوانەکەى.


Comments