رۆژی 12/2/2019 وەفدێكی زانكۆی چەرموو، بەسەرپەرشتی (
د. ئومێد قادر) راگری سەنتەری توێژینەوەو راهێنانی زانكۆو بە ئەندامێتی (
د. تەلار سالار) سەرۆكی سەنتەری توێژینەوەی جینۆسایدو فەرمانبەرانی سەنتەرو بە
ئامادەبوونی ( د. هونەر ئەمین) پسپۆری بواری تاوانی نێودەوڵەتی و بەشێك
خەڵكی گوندەكەو شایەتحاڵانی سنورەكە، مەیدانیەن سەردانی شوێنەواری ئەنفالكراوانی
سنوری سەنگاوی نزیك گوندی (سەرقەڵایان) كرد.
ئەم شوێنە سەربازگەیەكی رژێمی بەعسی عێراقی بووە، لەساڵی
(1988) لەپرۆرسەی تاوانی ئەنفالدا كاتیك خەڵكی گوندەكانی ئەو سنورە دەستگیر
دەكرین پاشان لەوێدا زیندانی دەكرێن بۆ ماوەیەك، دواتر دەگوازرێنەوە بۆ چەمچەماڵ و
تۆپزاواو نوگرەسەلمان و لە ئەنجامدا بێ دادگایی لەلایەن رژێمی ئەو كاتەی عێراقەوە
لەبیابانەكانی ( سەماوەو نوگرەسەلمان و عەرعەر) بەزیندوی زیندە بەچال
دەكرێن، تەنها لەبەر كوردبونیان.
بۆ ئەمەش زانكۆی چەرموو/ سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید
و تاوانەكانی ئەنفال، بە ئەركی زانستی خۆی دەزانێت ، خاوەندارێتی و كن و
پشكنین بۆ ئەو كەل و پەل و پاشماوانە بكات كەهی ئەنفالكراوانن لەو سەر بازگەیە
بەجێماون ، پاشان لەرووی زانستیەوە پاراستنیان و توێژینەوە لەسەریان، وەك
بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگری تاوانی ئەنفال بەرامبەر گەلی كورد.
لەوبارەیەوە ( د.هونەر ئەمین) پسپۆری بواری تاوانی نێودەوڵەتی رایگەیاند:.
رۆشتنی ئەم تیمەی زانكۆی چەرموو مەیدانیەن بۆ لەنزیكەوە بینینی ئەم شوێنە و
قسەكردن لەگەڵ شایەتحاڵان و خەڵك و
دانیشتوی سنورەكە، لەسەر تاوانی ئەنفالی ناوچەكە بەتایبەتی و كوردستان بەگشتی،
ئەوەی ئێمە لێرەدا بەدیمان كرد هەمان پلانی ( نازیەكان) ە كە لەجەنگی
جیهانی دووەم بەرامبەر ( جولەكەكان) ئەنجامدرا،
رژیمی بەعسی عێراقی، پلانەكەی وادانابوو ئەو ناوچەیی هەڵیدەبژێرن لە كەمترین كاتدا زۆر ترین
تاوان بەرامبەر ئەوخەڵكە ئەنجام بدەن، دەتوانین بڵین ئەم جێگایانە باشترین
سەرچاوەی توێژینەوەی زانستیە بۆ هەرتوێژەرێك بیەوێت توێژینەوەی لەسەر بكات.
ئەمرۆش خۆش بەختانە زانكۆی چەرموو سەنتەرێكی هەیە بۆ
توێژینەوەی جینۆسایدو تاوانەكانی ئەنفال، بریاری داوە بەتیم و بەشیوەیەكی زانستی و
بە هاوكاری هەموو لایەك توێژینەوەو كار لەسەر ئەم جێگایانەو سەرجەم شوێنەكانی تری
كوردستان بكات كەبەرۆ شاڵاوی تاوانی ئەنفال كەوتون.
شایەنی باسە گوندی ( سەرقەڵا) دەكەوێتە باشوری
ناحیەیی ( سەنگاو) ی سەربەقەزای (چەمچەمال) ی سەر بەپارێزگای
سلێمانی، ئەو سەربازگەیەیی كە هاوڵاتیانی گەرمیان و گوندەكانی دەورو بەری سەنگاوی
لێ زیندانی كرابوون، بەنزیكەی (500م) دەكەوێتە باكوری گوندی ( سەرقەلا)
ەوە.



On 12th Feb
2019, a team of Charmo University visited the remaining places of Anfal in
(Sarqalla village) near Sangaw area. The team was supervised by Dr. Omed Qadr
Ameen, the Dean of the Research Center. Dr. Talar Salar, the head of the
Research Center for Crimes of Anfal and Genocide. Dr. Huner Ameen, professor of
international crimes, and the employees of the research Center for Crimes of
Anfal and Genocide. Also, some of the residents and witnesses of Anfal were
there.
This place was an
Iraqi military place that belonged to Baas Regime. In 1988, the people of the
villages near this area were arrested by Iraqi Regime and they were sent to
prison for a while. Then, they were taken to Chamchamal, Topzawa, and Nwgra
Salman prisons. After that, they were buried alive in the deserts of Samawa,
Nwgra Salman and Ar-Ar just because they were Kurdish. For this reason, Charmo
University attempts to Check the traces of Anfal and then do scientific research
on them. These remnants must be protected and preserved because they are
evidences of those atrocious crimes that were committed against the
Kurds.
Dr.
Huner, professor of international crimes, stated that these crimes is similar
to the Nazi's plans against the Jews in the Second World War. Iraqi Regime's
plan was to destroy a large area in a shortest time. He also mentioned that
these places are good resources for the researchers to do their researches in
these areas. Luckily, Charmo University has a research center to investigate
these crimes. Also we intend to visit other areas of Kurdistan that have been
destroyed by Iraqi Regime.
It’s also worth mentioning
that Sarqalla village is located in the south of Sangaw area of Chamchamal-
Sulaimaniya city.