ئەمرۆ ٢٠١٩/٤/١٦ بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆر( د. سەلاح رەزا) سەرۆکى زانکۆى چەرموو و مامۆستایان وفەرمانبەران و خوێندکارانى زانکۆى چەرموو،لە چوار چێوەى چالاکى و هەوڵەکانى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جیۆسایدى زانکۆى چەرموو، بەمەبەستى نیشاندان و بە ئەکادیمیکردنى یادى تاوانى ئەنفال، دوو فلیمى ( دیکۆمینتارى و سینەمایى)لەسەر جینۆساید، لەهۆڵى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆ بۆ ئامادەبوان نمایشکرا، فلیمەکان گوزارشتیان دەکرد لە قۆناغ و نەهامەتیەکانى جینۆسایدى گەلى کورد. شایەنى باسە فلیمى دیکۆمێنتارى (١٣ مەیى) لەلایەن ( تاریق تۆفیق) کارى دەرهێنانى بۆ کراوەو ، فلیمى سینەمایى (کۆشکى مێرولەکان) لەلایەن (تۆفیق ئەمانى) سینارست و دەرهێنانى بۆ کراوە، فلیمەکان خاوەنى چەندین بروانامەى ناوخۆیى و دەرەکین. |