رۆژی 28/1/2019لە بینای سەنتەری توێژینەوەو راهێنانی زانكۆی چەرموو،یەكەمین كۆبوونەوەی ساڵی (2019) بۆردی ئەكادیمی سەنتەری توێژینەوەی جینۆسایدی زانكۆی چەرموو بەڕێوەچوو. سەرەتایی مەراسیمە كە وەك ڕێزو وەفایەك بەشداربوانی كۆبوونەوەكە چەند ساتێك بە بێدەنگی وەستان بۆ روحی ئەنفالكراوان و شەهیدان، پاشان (د.تەلار سالار) سەرۆكی سەنتەری توێژینەوەی جینۆسایدی زانكۆی چەرموو بەوردی باسی كارو چالاكیەكانی ساڵی(2018) سەنتەر كرد،كە تیایدا چەندین چاوپێكەوتنی گرنگ بەشێوەی زارەكی و ڤیدۆیی لەگەڵ شایەتحاڵان و كەسوكاری ئەنفالكراوان ئەنجامدراوە،ئەمەش لەلایەن ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە بەوردی گفتوگۆی لەسەر كرا. تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە خۆئامادەكردن و بەرنامە داڕێژی بۆ كارو چالاكی بۆ ساڵی نوێی (2019) ئەم تەوەرەش زۆر بە گرنگی و وردیەوە دیالۆگی لەسەر كرا،بەشێوەیەك چۆن بتوانین بە شێوەیەكی زانستی كار لەسەر بە دیكۆمێنت كردن و پاراستنی بەڵگەنامە كانی تاوانی ئەنفال بكەین لە پاڵ توێژینەوە زانستیەكانی كە لەم بوارەدا دەكرێت،لەم بارەیەوە بریاری پێویست درا لەسەر دروستكردنی لیژنەیەكی زانستی بۆ سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانەی كە كەلوپەلی ئەنفالكراوانی لێ بەجێماوە،پاشان لیژنەكە راپۆرتێكی زانستی و پوخت ئامادە دەكات. لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا پەیام ئاراستەی سەرجەم توێژران كرا،ئەوانەی دەیانەویت لەبواری جینۆساید توێژینەوەی زانستی ئەنجام بدەن بەتایبەتی لەبواری تاوانی ئەنفال، سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید دەرگای واڵایەو هاوكارو پشتیوان دەبێت لە پێناوی كەیسی جینۆسایدی نەتەوەكەمان بۆ ناساندنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. On 28/1/2019 the academic board of Research Center for Crimes of Anfal and Genocide had its first official meeting. At the beginning of the meeting, a moment of silence was held in memory of the victims of Anfal and other crimes. Then, Dr. Talar Salar, head of the Research center for crimes of Anfal and Genocide, talked about the activities of the center in 2018. A number of interviews, videos and pictures were collected to be investigated in the center. These information and data were discussed in detail by the participants of the meeting. Another topic of the meeting was discussing the future plans and activities of the center. These plans were discussed in detail. Then, the participants decided to build a committee to investigate the cases of Anfal and Genocide. Also, the committee must prepare a report about the result of the investigations. |