بەرز ڕاگرتنی یادی تاوانى ئەنفال لە زانکۆی چەرموو...

posted Apr 14, 2019, 10:45 AM by Karwan Ahmad Abdulrahman
ئەمڕۆ (14/4/2019) کە بە رۆژی یادی مەرگەساتی ئەنفال دیاریکراوە لە هەرێمی کوردستان ، سەنتەری توێژینەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، هەستا بە کورو ئەنجامدانی هەڵمەتێکی دار چاندن لە کەمپی بناری بانی مەقان ، لەم یادە خەمناکەدا (31) نەمام چێندرا وەکو رەمزی (31) ساڵەی تاوانى ئەنفال بەرامبەر گەلەکەمان، نەمامەکان لەلایەن کورو کچى ئەنفالکراوان و شەهیدانەوە چێندرا بە ئامادەبوونی  (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی  ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران.


Comments