activity
هەنگاوێکى گرنگ و مێژووى سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدى زانکۆمان...
ئەمرۆ ٢٠١٩/١١/٦ سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدى زانکۆى چەرموو بە هاوبەشى ناوەندى پرۆفیشناڵ ( پرۆدیکشن هاوس) ى سەر بە تۆرى میدیایى (روداوو) دواقۆناغى فلیمى دیکۆمێنتارى کەیسى جینۆسایدى چەمى (زەگنەى) بەجێگەیاند لەرووى کارى هونەریەوە، بۆئەمەش چەندین کارى گرنگ و پرۆفیشناڵ لەسەر گێرانەوەى تاوانەکە ئەنجامدرا، بۆ تەواو کردنى تەواوى فلیمە دیکۆمێنتاریە هاوبەشەکەى نێوان زانکۆى چەرموو و تۆرى میدیایى ( روداو) کە ماوەى چەندین مانگە بەوردى کارى زانستى و هونەرى لەسەر دەکرێت. لەوبارەیەەوە (د. تەلار سالار ئەحمەد) رایگەیاند:. ئامانج لە بەرهەم هێنانى ئەم فلیمەو کارکردنى بەردەوامى تیمەکانى سەنتەرەکەمان و بەفەرمانى زانکۆى چەرموو، بۆ زیاتر ناساندنى تاوانى ئەنفال و جینۆسایدە بە نێودەوڵەتى لە رووى زانستى و هونەریەوە واتە بەشێوەیەکى ئەکادیمى، بۆ ئەمەش لەگەل تۆرى میدیاى (روداو) گرێبەستێکى هاوبەشى کارکردنمان واژوو کرد بۆ کارکردن لەسەر روداوو تاوانى جینۆسایدى چەمى (زەگنە) کە بۆ یەکەمین جارە کارى لەسەر دەکرێت ئەمەش بۆ ئێمە جێى شانازییە توانیومانە بەدوایى سەرجەم تاوانەکانى ئەنفالى نەتەوەکەمان بگەرێین و کارى زانستى و یاسایى و هونەرى لەسەر بکەین و بەلینمان داوەو بەردەوام دەبین لەسەر ناساندنى تاوانى ئەنفال بە جینۆساید لەسەر ئاستى نێودەولەتى. شایەنى باسە جینۆسادى چەمى (زەگنە) لە ١٩٨٧/٩/١٣ لەسنورى گوندەکانى خالۆبازیانى رویداوەو بەشێک لەدانیشتوانى زیاتر لە (١٢) گوند جینۆساید کراون، لەوانە نزیکەى(٤٠) پیاو پاش دەستگیر کردیان گولە باران دەکرێن و (١٠) ژن و دوو منداڵ بۆ ماوەى (١) یەک ساڵ لە (سەماوە) زیندانى دەکرێن و (١٩) مندال بۆماوەى نزیکەى (١) یەک مانگ لەکەرکوک زیندانى دەکرێن و دواتر ئازاد دەکرێن. سەنتەرى توێژینەوەى جینۆسایدو تاوانەکانى ئەنفالى زانکۆى چەرموو وەک هەستکردن بە ئەرکى نەتەوەیى و مرۆفى و زانستى خۆى بریاریداوە بەجدى و وردى کار لەسەر ئەم کەیسەو سەرجەم تاوانەکانى ترى ئەنفال بکات لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانى کوردستان، بۆ ئەمەش جینۆسایدى چەمى (زەگنە) ى وەک تێستى ئەنفالکردنى گەلى کورد لەلایەن حکومەتى بەعسى لەناوچووى عێراق لێکداوەتەوە. |
بەیاننامەیەک لەسەنتەرى تویژینەوەى زانکۆى چەرموو بۆ تاوانەکانى ئەنفال و جینۆساید
ئەمڕۆ ٢٠١٩⁄٧⁄٢٣لەیەکێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی
۷- سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو بۆ تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید لەڕێگەی بەشی پەیوەندییەکانیەوە سەنتەرو دەزگاو ئەکادیمییە تایبەتمەندەکان و و لێکۆڵەرانی لەمەڕ پرسەکە ئاگاداربکاتەوەو بانگهێشتی مەڕاسیمەکەیان بکات. |
سەرۆکى زانکۆى چەرموو و وەفدێکى یاوەرى بەشدارى یادى تاوانى ئەنفالى گوندەکانى بنارى خاڵخاڵان کرد...
وەفدێکى زانکۆى چەرموو بەسەرپەرەشتى پرۆفیسۆر(د. صلاح رەزا) سەرۆکى زانکۆو بە یاوەرى (د. هونەر ئەمین)راگرى کۆلێژى کارگێرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى سروشتى زانکۆو (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، بەشداریانکرد لە مەراسیمى ساڵیادى تاوانى ئەنفالى گوندەکانى بنارى خاڵخالان. ئەمرۆ ٢٠١٩/٥/٤ بەمەبەستى بەشداریکردن و هاوبەشى خەم دەربرین و گرنگیدان بە کەیسى تاوانى ئەنفال و کەسوکاریان ، سەرۆکى زانکۆى چەرموو، بە یاوەرى شاندێکى باڵاى زانکۆ، سەردانى گوندى (جەلەمۆرد) ی کردو بەشداریکرد لە مەراسیمى (٣١) کەمین ساڵیادى تاوانى ئەنفالى گوندەکانى بنارى خاڵخاڵان، شایەنى باسە پرۆفیسۆر ( د. صلاح رەزا) سەرۆکى زانکۆى چەرموو ، بە خوێندنەوەى وتەیەک لەمەراسیمەکەدا بۆ کەسوکارى ئەنفالکراوان و ئامادەبوان تاکیدى لەسەر گرنگیدان و دڵسۆزى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو کردەوە بۆ کەیسى تاوانى ئەنفال، تا بتوانین بە شێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى کار بۆ بە جینۆساید ناساندنى بکەین لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، دوپاتکردەوە وەک ناوەندێکى زانستى باڵا بەردەوام دەبین لەسەر کۆکردنەوەو دیکۆمێنتکردنى ووتەى شایەتحالانى تاوانى ئەنفال و کۆکردنەوەى بەڵگەکەکان لەو بوارەدا پاشان کردنیان بە توێژینەوەى زانستى بە زمانە جیاوازەکان لەسەرجەم بوارەکانى تاوانەکەدا. گوندەکانى بنارى خاڵخاڵان بریتیە لە (١٣) گوند و لە ١٩٨٨/٥/٤ بەر شاڵاوى تاوانى ئەنفال کەوتن و لە ئەنفالى قۆناغى چوار (١٦٢٩) هاوڵاتى ئەم گوندانە دەستگیرکران و پاشان راپێچى زیندانەکانى ناوەراست و باشورى عێراق کران و لە ئەنجامدا زیندەبەچاڵ کران لە لایەن رژێمى پێشووى بە عسى عێراقەوە، تەنها لەگوندى جەلەمۆرد (٤٨٠) هاولاتى دانیشتوو خەڵکى گوندەکە ئەنفالکراوە ئەمەش دەگاتە لە (٨٦%) دانیشتوانەکەى. |
نمایشکردنى فلیم لەسەر جینۆسایدى گەلى کورد لەزانکۆى چەرموو...
ئەمرۆ ٢٠١٩/٤/١٦ بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆر( د. سەلاح رەزا) سەرۆکى زانکۆى چەرموو و مامۆستایان وفەرمانبەران و خوێندکارانى زانکۆى چەرموو،لە چوار چێوەى چالاکى و هەوڵەکانى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جیۆسایدى زانکۆى چەرموو، بەمەبەستى نیشاندان و بە ئەکادیمیکردنى یادى تاوانى ئەنفال، دوو فلیمى ( دیکۆمینتارى و سینەمایى)لەسەر جینۆساید، لەهۆڵى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆ بۆ ئامادەبوان نمایشکرا، فلیمەکان گوزارشتیان دەکرد لە قۆناغ و نەهامەتیەکانى جینۆسایدى گەلى کورد. شایەنى باسە فلیمى دیکۆمێنتارى (١٣ مەیى) لەلایەن ( تاریق تۆفیق) کارى دەرهێنانى بۆ کراوەو ، فلیمى سینەمایى (کۆشکى مێرولەکان) لەلایەن (تۆفیق ئەمانى) سینارست و دەرهێنانى بۆ کراوە، فلیمەکان خاوەنى چەندین بروانامەى ناوخۆیى و دەرەکین. |
بەرز ڕاگرتنی یادی تاوانى ئەنفال لە زانکۆی چەرموو...
ئەمڕۆ (14/4/2019) کە بە رۆژی یادی مەرگەساتی ئەنفال دیاریکراوە لە هەرێمی کوردستان ، سەنتەری توێژینەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، هەستا بە کورو ئەنجامدانی هەڵمەتێکی دار چاندن لە کەمپی بناری بانی مەقان ، لەم یادە خەمناکەدا (31) نەمام چێندرا وەکو رەمزی (31) ساڵەی تاوانى ئەنفال بەرامبەر گەلەکەمان، نەمامەکان لەلایەن کورو کچى ئەنفالکراوان و شەهیدانەوە چێندرا بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران. |
پانێڵێکى زانستى گرنگ لەسەر تاوانى ئەنفال و جینۆساید بەرێوەچوو...
ئەمرۆ ٢٠١٩/٤/١١ سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، بە هاوبەشى لەگەل رێکخراوى ئاڵاى سپى بۆ پێکەوە ژیانى ئاشتیانە، پانیلێکى زانستى بەناونیشانى (تاوانى ئەنفال لە رەهەندە جیاوازەکاندا) لەسەر تاوانى ئەنفال و جینۆساید بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکارى ئەنفالکراوان و چالاکانى بوارى کەیسى ئەنفال و ناوەندە زانستى و فەرمانگەکان رێکخست. سەرەتایى پانێڵەکە (د. ئومێد قادر) راگرى سەنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنان و راوێژکارى، لەوتەیەکدا بەناوى زانکۆى چەرمووە، تیشکى خستە سەر گرنگى ئەنجامدانى توێژینەوە ى زانستى لەسەر تاوانى ئەنفال، بۆ ئەوەى هەولەکان کاراترو خێراتر بکرێن بەمەبەستى بەجینۆساید ناساندنى تاوانى ئەنفال لەسەر ئاستى نێودەولەتى، هەرلەوتەیەکدا داواو بانگەوازى ئاراستەى سەرجەم توێژەران کرد بێن بۆ سەنتەرى توێژنەوەى زانکۆى چەرموو هاوکارى پشتیوانیان دەبین بۆ ئەوەى توێژینەوەى زانستى لەسەر کەیسى ئەنفال بکەن. پاشان لەلایەن (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو سەر پەرەشتى پانێڵى زانستى کرا، کە بۆ هەریەکە لە کەسانى ئەکادیمى (د. سەروەر عبدالرحمن و د. صەباح بەرزنجى و د. ماجد ئەسعەد) رێکخرابوو، توێژەرانى پانێڵست لەسێ بوارى جیاوازدا لەسەر تاوانى ئەنفال و جینۆساید بەوردى تیشکیان خستە سەر لایەنەکانى ئەم تاوانە لە رەهەندا جیاوازەکاندا، پاشان لەکۆتایدا لەلایەن ئامادەبوان و پانێلستەکانەوە پرسیارو وەڵام بەشێوەیەکى بایەخدار دروست بوو، بۆ لێتیگەیشتنى زیاتر و دەست نیشانکردنى خالە ئەساسیەکان. شایەنى باسە پانێڵەکە ماوەى (٣) کاتژمێرى خایاند |
رێکخراوى ئاڵاى سپى سەردانى سەنتەر دەکات...
ئەمرۆ ٢٠١٩/٤/٣ وەفدیکى رێکخراوى ئالاى سپى بۆ پێکەوە ژیان ، سەردانى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆمانى کرد و لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ( د.بارام ئەحمەد) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى چەرموو و (د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەرەوە پێشوازى کران، مەبەستى سەردانى رێکخراوى ئالاى سپى بۆ لیک تیگەیشتن و ئەنجامدانى چالاکى زانستى هاوبەش بوو لەنێوان هەردوو لادا، لەسەر پرۆسەى تاوانى ئەنفال. شایەنى باسە ریکخراوى ئالاى سپى رێکخراویەکى سەربەخۆیەو لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستاى زانکۆو کەسانى ئەکادیمى و شارەزاوە بەرێوەدەبرێت. |
سەنتەر کۆبۆوەو ئامادەکارى دەست پێکرد
ئەمرۆ ٢٠١٩/٤/٣ بۆردى بەرێوەبردنى سەنتەرى توێژینەوەى تاوانەکانى ئەنفال و جینۆسایدى زانکۆى چەرموو، کۆبونەوەى ئاسایى خۆى کردو ئامادەکارییەکانى بۆ ئەنجامدانى چەندین چالاکى زانستى دەست پێکرد، بەبۆنەى سالیادى تاوانى ئەنفالى نەتەوەکەمان. لەوبارەیەوە ( د. تەلار سالار) سەرۆکى سەنتەر رایگەیاند:. ئەمرۆ لەم کۆبوونەوەیەدا تاوتوێى ئەنجامدانى چەندین چالاکی مانکرد، بە بۆنەى سالیادى تاوانى ئەنفال، بۆ ئەم بەمەبەستەش بەشێوەیەکى وردو زانستى پلانمان دارشت، کە بەشێوەیەک بەرنامەى کارەکانمان بەو ئاراستەیە بێت خزمەتى هەوڵەکانمان بێت بۆ بە جینۆساید ناساندنى کەیسى تاوانى ئەنفال. |
تاوانی ئەنفال دەبێت ببێتە پرسی نەتەوەیەک
د. هونەر امین شارەزا لەتاوانی جینۆساید تاوانی ئەنفال یەکێک لەو تاوانانەی مرۆڤی کورد تێیدا قوبانیەو مرۆڤەکانی سەرگۆی زەوی لەئاستیدا شەرمەزارن ، کاتی باسکردن لەم تاوانە بێکۆتا بەهانەیان هەیە کە پشتگوێ بخرێت و نەکرێتە ئەو بابەتەی کە کورد لە پێناویدا تێدەکۆشێت کە ئەویش پرسی بەنەتەوەیی کردن و پاشان بە نێودەوڵەتی کردنی ئەم تاوانەیە بە شێوەیەکی فەرمی. ئەگەرچی کاتێکی زۆر بەسەر ئەنفالدا تێپەریوە و هەنگاوەکانی بەیاسایی کردنی بەوەستاوی دەبینرێت ، بەڵام خەسڵەتی ئەم جۆرەتاوانانە بەجۆرێکە کەهەرگیز نابێت لەکارکردن لەسەریان بوەستین ئەگەرچی بەربەستەکان لەبەردەم ئەم نەتەوەیەدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەوەندەگەورەبن تووشی نائومێدیمان بکات بەڵکو لەپێناو تێکشکاندنی تەواوی ئەوبەربەستانەدا دەبێت ئەوەی کەزۆر گرنگەو ئەرکی سەرشانی هەرکوردێکی بەوەفاو دڵسۆزە بۆ خاک و گەل و بەرزهێشتنەوەی یادی ئەو شەهیدانەی کە بوونەتە قوربانی لەو پێناوەدا ئەرکی بە نەتەوەیی کردنی تاوانی ئەنفالە . کاری یاسایی لەسەر هەرتاوانێک ئاسان نابێت ئەگەر تەنها لە روانگەی سۆزوبەزەیی هاتنەوە بەکەسانی تاوان لێکراو لەلایەن نەتەوەکەی خۆیانەوە سەیربکرێن یان چاوەروانی سۆزو بەزەیی وڵاتانی دنیابین کە ئاخۆ دەبێت کەی بەرژەوەندیەکانیان وا بخوازێت هەست و سۆزیان بجوڵێت ، بەڵکو دەبێت پێشتر ئێمە ووردتر لەروانگەی یاساوە بیرو بۆچوونەکانی ئەوانمان خوێندبێتەوە و لێی تێگەشتبین ، بۆیە لێرەدا بەپیویستی دەزانم تیشکێک بخەمەسەرتێگەشتنی ئەوان لە رووی یاساییەوە بۆ ئەم جۆرە تاوانانە تا ئێمەش بزانیین کە دەتوانین چۆن هەنگاوەکانمان بگرینە بەر و لە چ روانگەیەکەوە هێزی بەردەوام ببەخشین بەنەتەوەکەمان بۆ بەزیندوویی هێشتنەوەی ئەم پرسە گەورەیە لەبەرامبەر خۆمان و لەبەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ، ئەگەر ئێمە بروانینە ئەو رێکەوتن نامەیەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٤٨ دا لە سەر جینۆساید دەریکردووە لە ژێرناوی رێگەگرتن لە تاوانی جینۆسایدو سزادانی ئەنجامدەرانی لەیەکێک لە مادەکانی ئەو رێکەوتنامەیەدا ئاماژەبەوە دەکات کە تاوانی جینۆساید بە پێی تێپەربوونی کات بەسەرناچێت ، ئەمەش بۆ ئێمە وەک نەتەوەی کورد گەلێک ئاماژەی گرنگی تێدایە کە پێویستە تێیان بگەین ، ئەوانیش بەجۆرێکن کە پێمان دەڵێن ئەو نەتەوەیەی کە تاوانەکەی بەرامبەرکراوە دەبێت هوشیار بێت و تێبگات لەوەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رێگای دەزگا باوەرپێکراوە نێودەولتیەکانیەوە هەروا بەسانایی بریار لەسەر بەجینۆساید ناساندنی تاوانێک نادات ئەگەر حسابات بۆ تەواوی لێکەوتەکانی نەکەن چونکە هەربریارێکی نێودەوڵەتی لەسەر بەجێنۆساید ناساندنی هەرتاوانێک گۆرانکاری ریشەیی لە تەواوی کێشەکانی ئەو نەتەوەیەدا روودەدات بەتایبەتی لێکەوتەی سەربەخۆیی ، بەڵام روونتر لەمانە ئەوەی گرنگ بێت کە ئێمە تێی بگەین لە روانگە یاساییەکەیەوە ئەوەیە کە ژمارەیەک بەربەستی زۆر بەهێز لەسە ئاستی نێودەڵەتی هەیە وادەکات کورد نەتوانێت لە کاتێکی دیاریکراودا ئەم تاوانە بەنێودەوڵەتی بکات بەڵکو دەبێت تەواوی تواناکان لەسەر ئاستی ناوخۆ بەردەوام بێت بۆ بەنەتەوەیی کردنی و هێشتنەوەی بەزیندوویی و بەبەردەوامی لە بیری نەتەوەی کورد دا بۆ ئەوەی بەتێپەربوونی کات بتوانیین برۆین لەگەڵ هەڵگرتن و کۆکردنەوە و تێگەشتنی زیاتر لەم یاسایە لەرووی یاسا نێودەوڵەتیەکانەوە تا هەرساتێک کەدادگایەکی نێودەولەتی پێکهێنرا بۆ ئەم تاوانانە بابەتێکی نامۆ نەبێت بە نەوەی ئێستا و نەوەی داهاتوو. بۆ ئەمەش پێویستمان بە توانای تاک بەتاکی نەتەوەی کوردە بەتایبەتی ئەوکەسانەی کە بەهەر رێگایەک بێت دەتوانرێت سودێکیان لیببینرێت ، لێرەوە دەبێت ئەوەمان بیربێت کە ئەوکەسانەی دەنووسن لەبواری ئەوتاوانەنەی بەرامبەر کوردکراوە بەتایبەتی تاوانی ئەنفال ، جا ئەگەر نووسینەکە توێژینەوەیەکی زانستی بێت بۆ هەرئاستێکی خوێندنی باڵا وەیان هەرجۆرەنوسینێکی تر ئەگەر بەتەنها یەک دێڕیش بێت سەرجەم ئەوتوانایانە کۆبکرێتەوە لە لەژێر چاودێری سەنتەرێک یان ناوەندێکی بەهێزدا تەواوی ئەوبابەتانەی لەسەر ئەوتاوانانە دەنوسرێت پێیدا تێپەرێت بۆ ئاگادار بوون لەسەر چاککردنی تەواوی ئەوهەڵەو کەم و کوریانەی لەسەر ئەم تاوانانە دەنوسرێن و لەهەمان کاتیشدا ئاگادار بوون لە تەواوی ئەوتوانایانەی کەهەیە و چۆنیەتی سود لێبینینیان چونکە ئەمانە لەهەر ئاستێکدان گەورەترین سەرمایەن بۆ ئەو نەتەوەیەو پێکەوە دەتوانن سود لەتواناکانی یەکتر وەربگرن و هەنگاوی گشتگیربنێن تا دەبێتە باشترین رێگایەک بۆ بەنەتەوەیی کردنی ئەم تاوانە و هەرکاتیش گەشتینە ئەم ئامانجە ترسێکی نەتەوەییمان نامێنێت بۆ بەفەرمی ناسینی ئەم تاوانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڵکو ئەو توانایە هەر رۆژێک بێت دەتوانیت لەبەرامبەر دادگایەکدا کاریگەری خۆی ببینێت و تەواوی ئەوهەوڵ و کۆششانەی لە ڕابردوودا ئەنجامدراوە بەرهەمەکەی ببینرێت . |